مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سنوری گه‌ڕه‌كه‌كه ئاژاوه‌یان نابوه‌وه‌و ته‌قه‌یان كردبووه.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه له‌سنوری گه‌ڕه‌كی ڕزگاری ته‌قه ده‌كه‌ن‌و به ئۆتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و ئۆتۆَمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا.
راشیده‌گه‌ێنێت: له ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی 2000) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن.
پۆلیسی سلێمانی: 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران
![](/content/upload/1/archive/2021-09/web2_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.