ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی له‌عێراق ناكشێته‌وه‌و ئه‌زموونی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره ناكاته‌وه.
مونته‌زر ناسر، توێژه‌رو رۆژنامه‌نووس به پێگه‌ی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه كه پێی وانییه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی له عێراق بكشێنه‌وه،چونكه ئه‌مریكا ئه‌زموونی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به مانای راده‌ست كردنی بنكه سه‌ربازییه‌كان به‌هێزه عێراقییه‌كان له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران له عێراق و ناوچه‌كه‌دا نییه.
هه‌روه‌ها ناسر ده‌ڵێت: رێككه‌وتنی نێوان جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له كۆتایی ئه‌مساڵدا،هیچ له ستراتیژییه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كان ناگۆڕێت،چونكه ئه‌و گرووپانه بیانووی نوێ بۆ مانه‌وه‌و هه‌ژموونی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.