Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:49

کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا بۆ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم: له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنینه‌وه‌

کوردستان TV
100%


کونسوڵى نوێى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان سەردانى جێگرى سەرۆکى هەرێمى كوردستانی کرد، لە کۆبونەوەیەکدا هەردولا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیان گفتوگۆگرد.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە،  رۆژی سێشەمە 2021/8/31، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  رۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارێکدا جێگری سەرۆک پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی لە  پالادینۆ کرد و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ قوربانیانی ئەم دواییەی شاری کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به‌ شاندی میوان ڕاگه‌یاند کە چەندین ‌ئەمه‌ریکی و ئه‌فغانی تیایدا بوونە قوربانی.

هه‌ردوولا سه‌ردانه‌ گرنگ و سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی ئه‌منی و سیاسیی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

لای خۆیه‌وه‌  کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا جەختی لە مانه‌وه‌یان له‌ هەرێمی کوردستان و عیراق و بەردەوامیی كار و چالاكییه‌كانیان له‌ بواره‌كانی ڕاوێژی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان و فراوانكردنی پەیوەندییەکانیان لە بواره‌كانی دیكه‌دا، كرده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.