Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:50

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 72 دۆلار و 25 سەنت

کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 73 دۆلار و 69 سەنت و رۆژەکەی بە 72 دۆلار و 23 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:24ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،03 هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 25 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 69 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لەئێستاشدا سەرنجەکان لەسەر کۆبوونەوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +)ە کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت.

پێشتر هەردوولا لە لە کۆبوونەوەی 18ی تەمووزی رابردوودا، بڕیاری ئەوەیان دا کە لە مانگەکانی ئاب تا کانوونی یەکەم هەر مانگە بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت 400 بەرمیل زیاد بکات، واش چاوەڕوان ناکرێت لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا ئەم بڕیارە گۆڕانی بەسەردابێت.

هەروەها کێڵگە نەوتییەکانی کەنداوی مەکسیک کە بەهۆی گەردەلوولەکەی کۆتایی هەفتە کارەکانیان وەستابوو، وردە وردە دەستیان بە کار کردوەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە بەردەوامی کاریگەری نەرێنی مەترسییەکانی شەپۆلی دەلتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان، رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاترە نرخی نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.