Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:37

تیمۆی باکایۆکۆ یانه‌ی چێڵسی جێهێشت و به‌ خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌وه‌ کرد

کوردستان TV
100%


ناوه‌ڕاستكاری فه‌ڕه‌نسی تیمۆی باكایۆكۆ یانه‌ی چێڵسی جێهێشت و به‌ خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان كرد.
 له‌مباره‌وه‌ ئیداره‌ی چێڵسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ باكایۆكۆ به‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز چۆته‌ ڕیزی میلان.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا، میلان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی به‌ بڕی پازده‌ ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ باكایۆكۆ واژووبكات.
جێگای باسه‌ هه‌ر له‌م هاوینه‌دا هه‌ردوو یاریزانی چێڵسی، فیكایۆ تۆمۆری و ئۆلیڤێ جیرۆد به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ میلان كرد، باكایۆكۆی ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ڕین و مۆناكۆ و ناپۆلی یاری كردووه‌.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.