لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باشووری پارێزگای کەرکووک، 11 کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵی بهمیدیاكانی راگەیاند ئەمڕۆ دووشهممه، بۆمبێکی چێنراو لەنێوان گوندەکانی سماقە و سموود باشووری قەزای داقووق باشووری پارێزگای کەرکووک تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا، کەسێکی سڤیل کوژراوە و سێ پۆلیسی فیدراڵیی و حەوتی ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوه ، دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ناوچەکە، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی کوژراوەکەیش براوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەریی و باسی لەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەکەوە دەستی پێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.