Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:27

جیهان.. گیانله‌ده‌ستدان بە کۆرۆنا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%


ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، چوار ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تایبه‌ت به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌ جیهاندا به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار و 270 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌ و 653 هه‌زار و 405 كه‌س له‌وێ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ دوای ئه‌مریكایشدا به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 578 هه‌زار و 396 كه‌س به‌ڕازیل له‌ ریزی دووه‌م و به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 437 هه‌زار و 403 كه‌سیش هیندستان له‌ ریزی سێیه‌مدا دێت. هه‌روه‌ها به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 257 هه‌زار و 150 كه‌س مه‌كسیك، به‌ گیانله‌ده‌ستدانی 198 هه‌زار و 115 كه‌س پێرۆ له‌ ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
تا 27ی ئابیش 55 هه‌زار و 713 تووشبووی كۆرۆنا له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ زیاتر له‌ 200 وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه‌.
له‌ كاتێكدا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان 216 ملیۆن و 332 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون، 193 ملیۆن و 317 هه‌زار و 237 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.
هێشتا 18 ملیۆن و 513 هه‌زار و 591 تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.