بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش رایگەیاند: داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌دروست كردنی رێگایه‌كی نوێ بكرێت له ناوچه‌كه‌دا.
بڕوا فارووق، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش رایگه‌یاند: داواكاری هاووڵاتییان له‌سه‌ر دروست كردنی رێگایه‌كی نوێ له‌سنووری قه‌زای كه‌ڵه‌ك پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت له‌سه‌ر دروست كردنی رێگای کەڤرەسۆر تا دەگاتە قەرەناز لە سنووری ناحیەی کەڵەک.
راشیدهگهێنێت: بە یەک پاکێج و بە کەشفێک پرۆژه‌كه رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، کە درێژیی ڕێگاکە 46کم دەبێت و زیاتر لە 10 گوند لەخۆ دەگرێت، بەڵام تەنھا ماوە ڕێکارەکان تەواو بن و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێمە و لای ئێمەش لە شێوەی تەندەر دەدرێتە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی جێبەجێ بکات، کە ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە.
گوتیشی، دەتواندرا بەشێوەی پارچە چاک بکرێتەوە رێگای ئەو گوندانە، بەڵام داوا کرا بە شێوەیەکی رێک و باش و سەرلەنوێ دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت لەو رێگەیەوە خزمەتی ناوچەکە بکرێت، بۆیەش ھەندێک کاتی پێویستە ئەگەرنا بە شێوەی پارچە دەتواندرا بە زوویی چاک بکرێتەوە، بەڵام حکوومەت دەیەوێت رێگایەکی نوێیان بۆ دروست بکات.
بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک: داواکاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌مان گه‌یاندووه‌ته حکوومه‌ت بۆ دروست کردنی رێگای کەڤرەسۆر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.