Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:18

له‌ لالیگادا ڤالنسیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا كیوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مێستایا به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی سێ دانیێل واس به‌ تۆمار كردنی گۆلی یه‌كه‌م ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی واڵا كرد .
 هێرشه‌كانی تیپی میواندار به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ كارلۆس سۆله‌ر یاراگان گۆلی دووه‌می بۆ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كان تۆمار كرد، له‌ گێمی دووه‌میش ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو له‌ خوله‌كی شه‌ست گۆنزالۆ گوێدیس گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و ڤالنسیا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خال به‌شیوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و یانه‌ی ئالاڤێسیش  تووشی سێیه‌م دۆراندنی له‌دوای یه‌ك هات و هیچ خالێكی نیه‌و له‌ پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی دێت .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.