Erbil 18°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:28

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 71 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 28ی 8ی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش(تەکساس) بە 68 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ، به‌راورد به‌ رۆژانی پێشووتر كه‌ دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیبوو،  زیاتر به‌رزبوویه‌وه‌.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.