Erbil 18°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:40

ئه‌مڕۆ کۆنگرەی لووتکەی بەغدا دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ  شەممە 28 ى 8 ی 2021 کۆنگرەى لوتکەى بەغدا (کۆنگرەى هاریکارى هاوبەشى)  بەرێوەدەچێت ،حکومەتى عێراقی فیدڕاڵ  بانگهێشتنامەى ئاراستەى وڵاتانى دراوسێى (جگە لە سوریا) و ئیمارات، قەتەر، میسر، ئەمەریکا، فەرەنسا، روسیا و  ژاپۆن کردوە.
کۆنگرەی (لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی) دەست بە کارەکانی دەکات و سەرکۆماری فەرەنساش  له‌بەغدایه‌.
   له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، شاندی باڵای هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا، سعوودیه‌، ئیمارات، كوه‌یت، قه‌ته‌ڕ، میسر، ئوردن، توركیا، ئێران و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە 28-8-2021، کۆنگرەی لووتکەی بەغدا، کە عێراق بە هەماهەنگیی فەرەنسا سازی دەکات، دەست بە کارەکانی دەکات.
دره‌نگانی شه‌وی رابردووش ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە، گه‌یشته‌ به‌غدا .
لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک، شا و میر و نوێنەری وڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکانی فەرەنسا، میسر، میری قەتەر و نوێنەرانی ئەوروپا و ئەمریکا، گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی عێڕاق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ شەش سەرۆک و شا و میری دیکە ناردووە، کە بریتین لە: ( نەواف ئەحمەد سوباح، میری کوێت ،  رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ، سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە ،  ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری نوێی ئێران ،  تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ،  محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات ) 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.