بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەکانی دوێنێی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان-ی کرد و پەیامی سەرەخۆشیش بۆ ئەفغانستان و ئەمریکا دەنێرێت.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە تیوتێکدا ڕایگەیاندووە، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکانی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان دەکەم، کە بەهۆیەوە دەیان کەسی مەدەنی ئەفغانی و چەند سەربازێکی ئەمریکی بوونە قوربانی.
ئەوەشی نوسیووە، سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە زیانەکانیان لە دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابوول ئاشکرایکردووە، تا ئێستا 13 ئەمریکی لە تەقینەوەکاندا کوژراون و 18ی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێوە لە فڕۆکەخانەی کابوول تا ئێستا 90 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.