Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:17

بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 دابه‌ش ده‌کرێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕاگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 دابەش دەكرێت.

له‌ باره‌ی بڕی پاره‌كه‌وه‌ ناوبراو رایگه‌یاند:  بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران و بڕەكەی نزیكەی حەوت ملیار دیناره‌ پاره‌كه‌ش له‌ رێگای چه‌كه‌وه‌ بەشێوەی چەكی بانكی دابەشی سەر ئەو جووتیارانە دەكەین كە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردووە. 

وتیشی: بۆ سلێمانی بڕەكەی سێ ملیار و 941 ملیۆن دینارە، بۆ هەولێر دوو ملیار و 517 ملیۆن دینارە، بۆ دهۆك بڕەكەی 381 ملیۆن دینارە كە كۆی گشتی دەكاتە شەش ملیار و 839 ملیۆن دینار. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕێكارە ئیدارییەكان دەستپێدەكات، دواتر لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بازرگانیی دانەوێڵە و بانكەكانی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.