Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:37

تورکیا سه‌ربازه‌کانی له‌ ئه‌فغانستان ده‌کشێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوێنێ دوای سوور بوونی تالیبان بۆ ده‌رخستنی ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆدا روانه‌ی ئه‌فغانستان كرابوون، حكوومه‌تی توركیایش بڕیاری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان ده‌ركرد.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا دوینێ ده‌ستكرا به‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌م به‌یانییه‌ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سوپای توركیا كه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا روانه‌ی ئه‌فغانستان كرابوو، گه‌یشته‌وه‌ توركیا.
توركیا ساڵی 2002 له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا هێزی سه‌ربازی روانه‌ی ئه‌فغانستان كردبوو.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ توركیا ماوه‌یه‌كی زۆر بوو هه‌وڵی بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ توركیا بۆ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل ده‌دا و سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیایش جه‌ختیان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هیچ هۆكار و پاساوێك بۆ كێشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ ئه‌فغانستاندا له‌ ئارادا نییه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 36 سه‌عاتدا كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا ده‌هێنرێت.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ دوای بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان وكۆنترۆڵ كردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ لایه‌ن تالیبانه‌وه‌، وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیش هێزه‌كانیان له‌ ئه‌فغانستان كێشایه‌وه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.