بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند کە لە سنووری مێرگەپان بەهۆکاری زێدەڕۆییکردن بۆسەر موڵکی گشتی، سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-دا هاتووە "لە پێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینکەى سنوورەکەیان مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى مێرگەپان دەرچونێکیان ئەنجام داوە و توانیان سێ سەرپێچیکار دەستگیربکەن بەهۆکارى زێدەرۆییکردن لەسەر موڵکى گشتى.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایى.
سلێمانی.. لە سنوورى مێرگەپان 3 سەرپێچیکار دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.