Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:06

سێریا ئا.. لە کۆتا خولەکدا تۆرینۆ لە ئاتڵانتای بردەوە

کوردستان TV
100%

لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)، یانەی ئاتڵانتا رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ بووەوە.

لە یەکەم یاریی وەرزی 2021- 2022دا، یانەی تۆرینۆ میوانداری یانەی ئاتڵانتا-ی کرد.

یانەی میوان بەخێرایی پێشڕەوی کرد و لە خولەکی شەشەمدا، یاریزان لویس موریل گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 79دا، یاریزان ریکاردۆ بێلۆتی گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی تۆرینۆ تۆمار کرد و کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

بەڵام لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی 93دا، یاریزان رۆبێرتۆ بیکۆلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات.

لە یارییەکی دیکەی سێریا ئا-دا، یانەی ئێمپلۆ رووبەڕووی یانەی لازیۆ بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-3 لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتایی هات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.