Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:18

کچێکی سلێمانی بۆ پێنجەمین جار لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولی پاسکیلسواریی عێراق

کوردستان TV
100%


پاڵەوانێتی پاسکیلسواریی عێراقی لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد و لە یەکەم قۆناغدا بڕینی 35 کم بۆ کچان لەخۆدەگرێت و تیایدا وەرزشوانێکی شاری سلێمانی لە یانەی نەورۆز، بەناوی سۆز دڵشاد یەکەمی بەدەست هێنا.


کچێکی سلێمانی بۆ پێنجەمین جار لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولی پاسکیلسواریی عێراق

دوێنێ چوارشه‌مه‌ 18 ى 8 ى 2021 ،  لە شاری سلێمانی و بە بەشداری زیاتر لە 16 یانەی ناوخۆیی عێراقی کە لە زۆربەی شارەکانی هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئامادەبوون، پاڵەوانێتی پاسکیلسواریی 35 کم بۆ کچان، بەرێوەچوو.

پاڵەوانێتیەکە لەسەر رێگای سەرەکی دووکانیان لە ناحیەی سیتەک بەڕێوەچوو کە تیایدا رێوشوێنی پێویست گیرابوویە بەر و تیایدا وەرزشکارە کچەکان بە دوو خولی هاتن و چوونی 35 کم-ی پێشبرکێکەیان ئەنجام دا.

لە پاڵەوانێتیەکەدا، یانەی نەورۆز هەریەک لە پلەکانی یەکەم و دووەەم و سێیەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو.

سۆز دڵشاد ماوەی 11 ساڵە یاریزانی پاسکیلسوارییە و بۆ پێنجەمین جار لەسەر یەک بۆتە پاڵەوانی خولی عێراق بۆ پاسکیلسواریی، ئەمڕۆش پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و لە لێدوانێکدا  رایگه‌یاند: دوێنێ یەکەم قۆناغی پاڵەوانێتی پاسکیلسواری بۆ ساڵی 2021دەستی پێ کرد کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ یەکەم قۆناغی ئەمساڵە، توانیم دووبارە وەک ساڵەکانی تر پلەی یەکەمی بەدەستبهێنمەوە، زۆر سوپای یانەکەم و راهێنەرەکەم کاک سیروان دەکەم کە پاڵپشتێکی گەورەی ئێمەن.

راهێنەری یانەی وەرزشی نەورۆز، سیروان سامی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە یەکەمین قۆناغی خولی پاڵەوانێتیی پاسکیلسواریی عێراقە و گوتی: ماوەی دوومانگە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بووین بە وەرزشوانەکانمان، پلەی یەکەممان هێنا لە هەردوو بواریی تاکەکەسی و وەک یانەش.

ئەو راهێنەرە ئاماژە بەوە دەکات کە 16 یانە بەشداربوون لە پاڵەوانێتیەکەدا بۆ برینی 35 کم بە پاسکیل کە بۆ دووجار هاتن و چوون توانییان ئەو رێڕەوە ببڕن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.