بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەپشتبەستن بەزانیاری سەرچاوە تایبەتەکانمان، بۆ ڕێگریکردن لەساغکردنەوەو بەکارهێنانی دراوی ساختە (تەزویر) لەناو بازاڕی چهمچهماڵ پێنج کەس دەستگیركران
ڕاشیگهیانددووه: تۆمەتبارەکان بڕی (١٨٠٠) دۆلاری ئەمریکیان پێبووه كه لەجۆری پەنجا دۆلاری و سەد دۆلاری بوون و دەیانویست لەبازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: سەرجەمیان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی (٢٨١)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.