Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:01

ئه‌مریکا: هیچ جۆره‌ رێککه‌وتنێکمان له‌ باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌کردووه‌

کوردستان TV
100%


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایا له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌ باره‌ی ئه‌فغانستان به‌ تایبه‌تی له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی ئاواره‌ ئه‌فغانییه‌كان له‌ توركیا، له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا رێككه‌وتن كراوه‌، بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، راگه‌ینراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی راگه‌ینراوه‌كه‌ی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌فغانستان و مانه‌وه‌ی ئاواره‌ ئه‌فغانییه‌كان له‌ توركیا و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌فغانییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كاریان كردووه‌، بۆ توركیا رێككه‌وتن نه‌كراوه‌ و ناكرێت.
رۆژی رابردوو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی گۆماری ( جه‌هه‌په‌) كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو و لایه‌نه‌كانی یكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردبوو كه‌ له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا رێككه‌وتنی شاراوه‌ كراوه‌ و هۆشدارییان دابوو به‌ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌ بۆی نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره‌ ئیمزا بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.