له ڕێكه‌وتی ۲٠۲۱/۸/۱٥ قوباد به‌هره‌وه‌ری شاعیر و فره به‌هره و هه‌ڵكه‌وتوو ، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه زۆر به كڕی و بێده‌نگ ماڵئاوایی لێ كردین . هه‌واڵی مه‌رگی له ناكاوی ئه‌و هاوڕێ ئازیزه‌م زۆر غه‌مباری كردم ، به شێوه‌یه‌ك تاساندمی ، نه‌متوانی بۆ چه‌ند سه‌عاتێك هیچی له باره‌وه بنووسم .
ئه‌م شاعیره‌ی شاری كۆیه هه‌ر له تافی لاوێتیمه‌وه هاوڕێیه‌كی زۆر نزیك و گیانی به گیانیم بوو ، هه‌ر جارێك سه‌ردانی كۆیه‌م بكردبا ده‌مبینی ، نه‌ك هه‌ر ده‌مبینی ، بگره زۆربه‌ی كاته‌كانمان پێكه‌وه به‌ڕێ ده‌كرد ، هه‌رچی نوێی نووسیبا بۆی ده‌خوێندمه‌وه ، چونكه هه‌موو شیعره‌كانی خۆی ئه‌زبه‌ر بوو . هه‌ر جاره‌ی بهاتبا هه‌ولێر ، له چایخانه‌ی كۆییان له سه‌ره‌تای شه‌قامی باتا داده‌نیشتین ، دیسان به شیعر خوێندنه‌وه و گفتوگۆی گه‌رموگوڕ كاته‌كه‌مان به‌سه‌ر ده‌برد .
ئه‌و شاعیره كه‌سێكی تا بڵێی دڵسۆز و پاك و به وه‌فا ، خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و كوردپه‌روه‌ر بوو ، وه‌ك برا گه‌وره كاریگه‌ری به‌سه‌ر خوشك و براكانییه‌وه هه‌بوو ، بۆیه ئازاد به‌خته‌وه‌ر و ژیان باباگوڕگوڕ وه‌ك دوو شاعیر ناسران . هه‌موو عه‌یبی ئه‌و پیاوه ئه‌وه بوو نه‌یده‌زانی درۆ و نمایش بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ست كورت له دایك بووبوو ، باوكی مام سابیر پیاوێكی ڕه‌نجده‌ر بوو ، به ڕه‌نجی شانی ده‌ژیا و زۆر به زه‌حمه‌ت بژێوی ماڵ و منداڵی په‌یدا ده‌كرد ، بۆیه به‌هره‌وه‌ر نه‌یتوانی له كۆلێژ بخوێنێ ، ئه‌وه بوو چووه ئاماده‌یی كشتوكاڵ و له خه‌بات (ئاسكی كه‌ڵه‌ك) خوێندنی ته‌واو كرد .
ئه‌و شاعیره ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری دی ، بێجگه له داماوی و ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ژاری ، ماوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌كانی به‌عس له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار ناڵاندی ، به هۆی (شه‌وین)ی جوانه‌مه‌رگ و جگه‌رسووتانه‌كه‌شی ، ئه‌ونده‌ی دی شه‌وق و زه‌وقی نه‌ما بپه‌رژێته سه‌ر شیعر و نووسینه‌كانی .
زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به باشی ده‌زانی ، پێی ده‌خوێنده‌وه و ده‌نووسی ، له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه شیعری ده‌نووسی ، به‌ڵام شیعری جوان و ناسك ، شیعری ڕوون و ساده كه به (السهل الممتنع) ناسراوه ، ئه‌و جۆره شیعره كه زۆر كه‌س پێیان وایه ده‌توانن بینووسن و بۆیان ناچێته سه‌ر . ساڵی ۱۹۷٥ له چایخانه‌كه‌ی قادر كۆیی شیعرێكی جوانی به ناوی (مه‌ڕۆ) بۆ خوێندمه‌وه ، منیش هه‌ر ئه‌و كاته وه‌رمگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به ناوی (لا ترحلی) له ڕۆژنامه‌ی (التێ‌خی)دا بڵاو كرایه‌وه ، من ئه‌و كاته ته‌مه‌نم (۱۷) ساڵ بوو ، كه بڵاوكرایه‌وه زۆر شایی پێ هات و پێی خۆش بوو .
له‌م دواییانه كه له شاری هه‌ولێر گیرسایه‌وه ، شوێنێكی بۆ چاره‌سه‌ر به خه‌وتنی موگناتیسی دانابوو و خۆی پێوه خه‌ریك كردبوو . ڕۆژی جه‌ژنی قوربان كه پیرۆزبایی لێ كردم و دواتر زه‌نگی بۆ لێ دام ، به پێی قسه‌كانی به ته‌مای كردم شیعرێكم بۆ بنێرێ تا له گۆڤاری ڕامان بۆی بڵاو بكه‌مه‌وه ، به‌ڵام له جیاتی ئه‌و شیعره‌م بۆ بنێرێ ، به ده‌نگی خۆی شیعرێكی دیكه‌ی بۆ ناردم كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌دا دامناوه ، پێم سه‌یره كه ده‌بینم پێشبینی مه‌رگی خۆی كردووه و داوا ده‌كات ( كه‌س بۆی نه‌گری) .
من خۆم عومرێكی تاساوم ، كه‌س بۆم نه‌گری
به داخه‌وه كوردستان به گشتی و شاری كۆیه به تایبه‌تی قه‌ڵه‌مێكی به‌هره‌داری له كیس چوو كه به هه‌موو مانایه‌ك پیاوێكی باش و دڵپاك و بێوه‌ی بوو ، ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بیناسیبا و بینیبای ، خۆشی ده‌ویست و ده‌چووه دڵییه‌وه .
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و كه‌سوكار و هاوڕێیانی ده‌گه‌یه‌نم ، خوا سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات .
ئازاد عه‌بدلواحید
قوباد به‌هره‌وه‌ری شاعیر و هاوڕێم به بێده‌نگی و بێنازی سه‌ری نایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.