پارتی سهوزی كوردستان ، به بۆنهی یادی دامهزراندنی 75 ساڵهی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك بارزانی و مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی دهكات، كه ئهمهش دهقهكهیهتی..
برای بەڕێزمان جەنابی کاك مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان / ئەندامانی مەكتەبى سیاسى و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی كوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوى ژینگە دۆستی
بەبۆنەی یادى ( 75) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنى پارتی دیموکراتی كوردستان و ساڵڕۆژی لە دایك بوونی بەڕێز کاك مەسعوود بارزانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى جەنابی كاك مەسعوود بارزانی سەڕۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتى و گشت ئەندامان ولایەنگرانی ئەم پارتە تێکۆشەرە دەکەین , وێڕاى جەخت کردنەوەمان لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى نێوانمان ، جارێکی دیکە بەناوی ئەندامانی پارتى سەوزی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی (75)مین ساڵڕۆژى دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانتان پێڕادەگەینین و هیوادارین ساڵڕۆژى دامەزراندنتان ببێتە ههوێن و ساڵى بەهێزبوونى گیانى یهكێتی نهتهوهیی و تەبایی و یەکڕیزى و یەکخستنەوەى نێوماڵى کوردان و دەربازبوونى باشوورى کوردستان لەگشت قەیرانەکان و هاتنە بەرهەمى بەرى خەبات و تێکۆشان و ئاوات و ئامانجى گەلەکەمان وهێزى پێشمەرگەى قارەمانى کوردستان و شەهیدانى ڕێگاى ئازادى و سەرفرازى ، پارتە تێکۆشەرەکەشتان هەموو ساڵێک ئەو یادە بەشکۆدارى پیرۆز بکات.
پارتى سەوزی کورستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.