Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:22

گه‌رمیان .. دوای گیان له‌ ده‌ستدانی هاوژینەکەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای گوندی گاکوڵ - صاڵح ئاغا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و ئافرەتێک گیانی لەدەستدا .
راشیده‌گه‌ێنێت: مێردەکەشی کەشۆفێری ئۆتۆمبێلەکەبوو لەجۆری جێب واز بەناوی (عومه‌ر تەها عەدنان ) لەدایکبووی 1996 بەسەختی برینداربوو ، دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ، پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.