Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:23

ئەمریکا دواى هەڵپەساردنى بەشێوەیەکى کاتى دووبارە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانى لە فڕۆکەخانەى کابوڵ دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەرپرسانی ئەمریکا، کە لە دوای کوشتنی دوو ھاووڵاتی ئەفغانی لەلایەن سەربازانی ئەمریکا و درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ھەڵپەسارد، ئەوەیان راگەیاند کە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە دووبارە دەست بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان دەکەنەوە.

بەرپرسێکی پێنتاگۆن، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، ئەوەی ئاشکراکرد کە سەرلەنوێ دەست بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەی حامید کارزایی دەکەنەوە.

بەپرسەکەی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئەوەی سەربازانی ئەمریکا، تەقەیان لە دوو کەسی ئەفغانی کردووە کە چەکیان پێبووە و درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، بەرپرسە ئەمریکییەکان سەرجەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ھەڵپەسارد و ئەوەشی راگەیاند کە دۆخەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵکراوە و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

بەرپرسەکە، جەختی لەوەش کردەوە کە نازانێت ئەو کەسانە کە کوژراون سەر بە تاڵیبانن یان نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.