له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت بۆنه‌ی 16ی ئاب ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:
پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رده‌می جه‌نگێكی وێرانكه‌ر كه كۆتایی پێهاتبوو، دامه‌زرا تاریكی ره‌شبینی له كوردستان هاتبووه ئاراوه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و تاریكبینییه و نیگه‌رانی بڕه‌وێننه‌وه. بۆیه حزبێك بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان دابمه‌زرێت، كه هه‌موو سنووره‌كان ببه‌زێنێت تا له رووی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، تا تواناكانی خه‌ڵكانی كوردستان یه‌كبگرێت. پێكهاته‌ی پارتی و ستراتیژیه‌تی پارتی گوزارشتی له پێكهاته‌ی خه‌لكانی كوردستان ده‌كات. كه‌م حزب هه‌بوون ئه‌و واقیع بینیه‌یان هه‌بێت، تا ئێستاش پشتیوانی پارتی له هه‌موو حزبه‌كان له پێشتره. له قۆناغێكی سه‌خت دامه‌زرا به‌ڵام قۆناغ به‌ندی كردووه كه چی بكات و چۆن هه‌نگاو بهاوێژێت و ماف و ئازادیه‌كان به ده‌ست بێنێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكرده‌وه كه، ئه‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌بوو ، هێنایه سه‌ر كاغه‌ز و خه‌لكی كوردستانی به‌وه په‌روه‌رده ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان بزانن چیه و چۆن ئه‌و مافانه ده‌توانن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به ده‌ستی بێنن.
مه‌حمود محه‌مه‌د راشیگه‌یاند كه، له دوای 14ی ته‌موز گۆرانكاری ته‌واو به سه‌ر عێراق و كورد هێنا، كوردیش به دوا نه‌كه‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له گۆرانكارییه‌كان له رووی نه‌ته‌وه‌یی، كه كورد به شێكه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له ناو عێراقدا له رووی ئابووریش بووژانه‌وه به‌خۆوه بهێنێت، له رووی په‌روه‌رده‌یی هه‌روه‌ها له رووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی فه‌رمی، دواتر متمانه دروست بوو كه كورد بوونی هه‌یه و مافی هه‌یه و به‌شدار بێت وه‌ك هاووڵاتییه‌ك له‌م وڵاته.
قۆناغی شۆرشی ئه‌یلول قۆناغێكی دیكه‌ی ته‌مه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌وباره‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د روونیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له‌و قۆناغه پێویستی به چه‌ك هه‌بوو كه دواتر خه‌باتی چه‌كداری شانبه‌شانی خه‌باتی گفتوگۆكردن داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵاتی خه‌ڵكی كوردستانی ئاراسته‌ی رژێمی عێراق كرد شۆرشی گوڵان قۆناغێكی دیكه بوو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكار هه‌بوون بۆ نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كی.
له درێژه‌ی ئه‌وه‌دا شۆرشی گوڵان، پارتی به بیروباوه‌ڕێكی نوێوه هاته مه‌یدانه‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د گوتی: پارتی باوه‌ری به‌وه هه‌بووه كه ده‌ستێك هه‌یه نایه‌وێت مه‌ركه‌زێكی بڕیاری یه‌كگرتوو هه‌بێت. بۆیه پارتی باوه‌ری وایه كه یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان. سه‌ركه‌وتنی پارتی زیاتر بۆ خالێكی هه‌ره گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك تاكتیك و ستراتیژیه‌تمان تێكه‌ڵ به یه‌كتر نه‌كرد. ستراتیژیه‌تمان جێگیر بووه، به‌ڵام تاكتیك به پێی قۆناغه‌كان هه‌نگاو نراوه ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌میشه پارتی گه‌شه بكات و بمێنێته‌وه. قۆناغی راپه‌ڕین و به‌رخودانی خه‌ڵك دژ به رژێم ده‌نگی دایه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌رۆك بارزانی له وته‌كه‌یدا له كۆیه، دوای راپه‌رین داوای كرد كه شه‌رعیه‌تی شۆرشگێری بگۆڕێت بۆ شه‌رعیه‌تی یاسایی، دواتر له 19ی 5ی 1992 هه‌لبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا. مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان زۆر جار چۆكی به حكومه‌تی عێراق داداوه بۆ داننان به مافه‌كانی.
مه‌حمود محه‌مه‌د روونیكرده‌وه كه پرسی پێكه‌وه ژیان له ئه‌وه‌لیه‌تی باوه‌ڕوبۆچوونی پارتیمانه، چونكه هه‌ر له ناوی پارتی گۆرانكاری به سه‌رداهات كه پارتی دیموكراتی كورد گۆردرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان به نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێته‌وه، بۆیه له‌و پێناوه‌دا خه‌بات و قوربانی ده‌دات. ده‌ستكه‌وتنی مافه‌كان قورس بوون قوربانیه‌كی زۆریش درا پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه قورستره، پارتی به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، له پێناو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌رگاكانمان كراوه بووه.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.