دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشته گوندی كۆچۆی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال.
له میانیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گوندی كۆچۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ڕێككه‌وتنی شنگال.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیان بۆ پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی قه‌زاكه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كازمی گوتی: ئه‌م شوێنه پیرۆزه و خاكی شنگال بۆ هه‌میشه به زیندوویی له ناو بیر و زه‌ینی عێراقییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی كازمی بۆ قه‌زای شنگال و گوندی كۆچۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی گوندی كۆچۆ كه له ساڵی 2014 له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.