گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌سته به‌و كه‌سانه‌ی كه به ئۆتۆمبیلی خۆیان گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به ئۆتۆمبیلی خۆیان پێوسته پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بن:
1/دەتوانن لەپاش دەرهێنانی دەفتەری خروجیە تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بۆئینگلیزی.
2/لەپاش گەڕانەوە لەسەفەر بەهەمان تابلۆ دەتوان هاتووچۆ بکەن لەناو هەرێم.
3/دەبێت تابلۆیەکە لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆی شارەکانی هەرێم چاپکرابێت.
4/ماوەی ڕێگاپێدراو بۆمانەوەی تابلۆی ئینگلیزی بەندە بەماوەی بەسەرچونی دەفتەری خروجیە، واتا هەرکاتێک دەفتەرەکە بەسەرچوو خاوەنی ئَوتۆمبێل توشی پێبژاردن دەبێت.
5/پێویستە هەموو کات هاوشێوەی ساڵیانە دەفتەری خروجیە لەناو ئۆتۆمبێل بێت بۆئەوەی لەمەفرەزەکان توشی کێشە نەبیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.