Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:41

پارتی و سێوەکەی سۆقڕات

ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، سڕی سەرکەوتن و فاکتەرێکی تری بە گەورەیی مانەوەی پارتی، بوونی ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان، جەنابی سەرۆک مسعود بارزانیە
کوردستان TV
100%

پــارتــی و ســێــوەکــەی ســۆقــڕات

(سـۆران ســرێـشـمـەیـی)

پـــارتی، ئەو حزبەیە کە لە ڕۆژهەڵات لەدایک بوو، لە باشور گیرسایەوەو لە باکورو ڕۆژئاواش لق و پۆپی چەکەرەکرد، وە لە کۆتاییدا تا وەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ کوردستانی گەورە سەر نانێتەوە، پێخەمەت دامەزراندنی وەها پارتێک بوو بە خاڵی وەرچەرخانی گەشانەوەی کورد و مێژووی ناچار بە ڕێڕەو گۆڕینکرد.

ئەڵبەت پارتی حزبێکە، هەورازی حەفتاو پێنج ساڵەی تەمەنی  تێپەڕکرد، وە بە درێژای ئەو هەموو ساڵە، بێوەچان لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بووە، لێ هێشتاکێ پارتی لە هەڕەتی لاویەتیدایە و یەک خاڵی پیری لەسەر ڕووی ئەو حزبە بەدیناکرێ، هۆکارەکەشی ئەوەیە، پارتی لە چل و شەشەوە تا ئێستا، تاکە هێزی سەر مەیدانی سیاسیە، کە بەکردار هەوڵی بۆ ڕزگاری و سەردەستکردنی میللەتێک داوە، گەر ئومێدێک یانژی ترووسکایەک هەبێ، ئەوا پارتیە تاکە زامنی سەربەخۆی و دەوڵەتسازییە، وە لەو پێناوەشدا  قوربانی ئێکجار زۆری بەخشیووەو دڵنیایم لە داهاتووشدا لە سەر هەمان نۆڕمی سیاسەتی جێگیری خۆی بەردەوامی دەبێ.

پێخەمەت، ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، سڕی سەرکەوتن و فاکتەرێکی تری بە گەورەیی مانەوەی پارتی، بوونی ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان، جەنابی سەرۆک مسعود بارزانیە،
کارێزمایی و سیاسەتی دانایی ئەو پیاوە، دۆز و سەدای کوردی بەم ئاستە بەرزە گەیاندووە، ئەڵبەتە ئەگەر بارزانی نەبوایە، حاڵی پارتی لەوەی ئێستایی زۆرێک لەو حزبە کوردیانە خراپتر دەبوو.

لەوڕا پێگەی جەماوەری پارتی لە هەنووکەدا لە هەر هێزو لایەنێکی تری سیاسی زۆر بەهێز ترە و هەوادار و ئەندامانی پارتی لە ئەندام و کادری هیچ حزبێکی تر ناچێ، ئەوان مۆڕاڵ و عەقیدەیان وابەستەی ڕێبازێکی بەرز و هزری حەقکردووە، هەر بۆیەش پێموابێ کە پارتی و کوردایەتی دوو چەمکی ئاوێتەن و بە بەندێکی کیمیایی یەکیان گرتووەو جیاکردنەوەیان لەیەکتری ئەستەمە،

مەگەر کۆمەڵە کەسێکی پۆپۆلیست و مشەخۆری نێو پارتی خۆی، ئەگینا ڕەگ و ڕیشەی ئەو حزبە لە هەناوی گەڵدا بەجۆرێک ڕۆچووە، هەر هێزو لایەنێک زاتی ئەوە بکات و هەڤڕکی لەگەڵ ئەو حزبە مەزنە بکات و پێنگاڤ بۆ لاوازکردنی پارتی هەڵببڕێ، ئەبێ پێش هەر شتێک، بیر لە مەرگی خۆی بکاتەوە، چونکە بەربەرەکانێ لەگەڵ پارتی، واتا کووتنی ئاسنە بە ساردی،

جا کە سۆقڕات لەبارەی ڕۆحی مرۆڤەوە دەودوێ و 
دەڵێ: ڕۆحی مرۆڤ دوو بەشە، بەشێکی لەنێو جەستەو بەشەکەی تریشی لە دەرەوەی جەستەیە، ئەم دوو بەشە تەواوکەری یەکترین، بۆیەش هەمیشە مرۆڤ هەوڵی وەچنگ خستنی ئەو بەشە دەدات کە لە دەرەوەی جەستەکەیدایەو بزرەو ئەبێ بەدوای بگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە، وە هیچ یەک لەم دوو بەشە ئۆقڕەناگرێ، تا نەگات بە دیداری بەشەکەی تر، لە ئێستادا پێموابێ پارتی و جەماوەرەکەی، ڕێک وەک ئەوە دوو لەتە سێوەن کە سۆقڕات باسی لێوە کردووە، 

لە کۆتایدا بەرزو پیرۆزبێت، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایک بوونی مەرجەع و پێشمەرگەی کوردستان.

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.