Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:56

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سەندیکای پارێزەرانی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرێت کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەرایەتیی ئامادە کردبێت و پێشکەشی پەرلەمانی کردبێت.

ڕاشیگه‌یاند: بەڕاشکاوی بە گشت پارێزەران ڕادەگەیەنین، کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، هیچ پڕۆژە یاسایەکی ئامادە نەکردووە و بەشێوەیەکی فەرمیش لە هیچ پڕۆژە یاسایەک ئاگادار نەکراوەتەوە. پارێزەرانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کەوا ئەگەر هەر پڕۆژە یاسایەک بەپێویست بزاندرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەرایەتی، ئەوا وەک هەموارکردنەکانی پێشوو، لقەکان و پارێزەرانی شارەزا لەو بوارە، لێی ئاگادار دەکرێنەوە و ڕاو سەرنجیان وەردەگیرێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەو ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانیی و دەشبێت هەمووان لەو ڕووەوە، بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن. سەندیکای پارێزەرانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.