له پهیامێكی پیرۆزباییدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دهكات و ڕایدهگهیهنێت: پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەباتو بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕشی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات.
دهقی پهیامهكه:
بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی...
بەبۆنەی (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەباتو بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕشی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان یەكریزیی و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و بەرەنگاری هێرشە نارەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە. هەر سەركەوتوو بن ....
لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK 16-8-2021 ههولێر- باشووری كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.