به‌هۆی سهرپێچێكردن له رێنماییه‌كان ،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌خشی پێنج كه‌ناڵی ناوخۆیی راگرت.
له نووسراێكی فه‌رمیدا، به واژۆی شیروان عولا خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له ڕێنماییه‌كانی په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی و دوای چه‌ندین جار ئاداگاركردنهوهیان، كه‌ناڵه لۆَكاڵیهكانی (ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) داخران.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.