Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:35

قوباد تاڵەبانی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی له‌سه‌رۆک بارزانی پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
100%

قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی 75 ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

بە‌ڕێز کاک مەسعود بارزانی ،سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

بە‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان-ە‌وە‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە‌ی ئێوەی بەڕێز و سە‌ركردایە‌تی وكادیران و جەماوەری پارتی دەكەم، بەهیوام لە قۆناغی‌ داهاتوودا پێكە‌وە لەگەڵ هێزە سیاسییە كوردستانی و نیشتمانپەروەرەكان كاری زیاتر بكەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی گەلەكەمان و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستورییەكانمان لە عێراقی فیدراڵ.

جارێكیتر پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.