دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆمێدی ئه‌فغانی (نزار محه‌مه‌د) له 28-7 2021 به‌ده‌ستی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گولله باران كرا، له ئێستادا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته له‌ترسی چه‌كدارانی تاڵیبان وڵاته‌كه‌ی خۆیان جێده‌هێلن به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌ڵدێن.
دوای ئه‌وه‌ی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا، سه‌حرا كه‌ریمی ،كه ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی وڵاتی ئهفغانستانهله ترساندا به شه‌قامه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا ڕاده‌كات وله هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبێت.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به ترسه‌وه ده‌ڵێت " تاڵیبان هاتوونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه ،ناچارین له ترساندا هه‌ڵبێین.
ئا- كامران
ژێده‌ر – ئه‌خبار ئه‌لئان
به ڤیدیۆ.. ده‌رهێنه‌رێکی ئه‌فغانی له‌ترسی چه‌کدارانی تاڵیبان هه‌ڵدێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.