ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامێكدا، 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن:
به‌رێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی
به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاو و رێز ...
هاتنه‌وه‌ی ساڵیادی حه‌فتاو پێنج هه‌مینی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانتان پیرۆز ئه‌كه‌ین..
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕۆژه، ڕوداوێكی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بوو، هه‌روا ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌ركتان گران ئه‌كات و ده‌خوازێ (پارتی) له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و چاوه‌ڕوانیه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بێ..
دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌و ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م ئه‌زمونه‌كه‌مان.. زیاتر پێویستی به تۆكمه‌یی ناوخۆیی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی و دابینكردنی بژێوی و ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵگه‌یی هه‌یه..
پرۆسه‌ی چاكسازی و پاكسازی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و ناڕێكیه‌كان و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی به‌بێ یه‌كڕیزی و عه‌داله‌ت و یاسا سه‌روه‌ری و ئیراده‌ی سه‌ركردانه ئه‌نجام نادرێ.. هه‌موو ئه‌م كارانه زۆرتر ڕوبه‌ڕوی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكرانی كوردستان ده‌بێته‌وه..
بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕایی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی ده‌خوازین پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرتر شان بداته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی قۆناغه‌كه و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی بكات..
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌پێگه‌ی خۆمانه‌وه له ئۆپۆزسیۆن هه‌رده‌م پاڵپشتی چاكسازی بوین و هاوكاری بێ به‌رامبه‌ری كۆششه‌كانی یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بوین و به‌رده‌وام باجی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌مان داوه.. چونكه لای ئێمه هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێكۆشانی هه‌موانه‌و ئه‌ركی پاراستن و په‌ره‌پێدان و به‌رگری لێكردنی له‌سه‌رشانی هه‌موانه..
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا بۆ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هیواخوازی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌پێدانین..
جارێكی تر 16ی ئاب تان لێ پیرۆز بێت ...
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.