Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:54

له‌ ئیسته‌نبۆڵ سروودی ئه‌ی ره‌قیب خوێنرایه‌وه‌

سرووده‌كه‌ له‌ لووتكه‌ی جیهانی ئاشتیدا خوێنرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ئیسته‌نبۆڵ لووتكه‌یه‌ك به‌ ناوی لووتكه‌ی جیهانی ئاشتی ساز كرا.

له‌و لووتكه‌یه‌دا كه‌ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و 85 وڵاتی دیكه‌ی جیهان تێیادا به‌شدار بوون، سروودی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌ی ره‌قیب خوێنرایه‌وه‌. له‌ كاتی خوێندنی ئه‌ی ره‌قیبدا نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار رێزیان له‌ شه‌هیدانی كوردستان گرت.

لووتكه‌كه‌ كه‌ له‌ په‌راوێزی كار و چالاكی رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا سازكراوه‌، ئامانجی دابین كردنی ئاشتی، ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

ئه‌رده‌لان گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.