شێخ جهعفهر شێخ مستهفا، جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پهیامێك ئاراستهی سهرۆك مهسعود بارزانی دهكات.
له بهشێكی پهیامهكهدا هاتووه: بهرێز كاك مهسعود بارزانی، بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.
راشیدهگهێنێت: پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هزری نەتەوەیی لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
دهقی پهیامهكهی جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری و سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد خەباتی کردووە، مێژوو و قوربانیدانی ئەو ڕێبازەی کە پارتی لە پێناوی دامەزراوە بەرز و پڕشکۆ دەنرخێنم، هیوادارم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ زیاتری یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکخستنی هزری نەتەوەیی لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٦
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.