Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:22

ئەمریکا کۆنترۆڵی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی کابول دەگرێتە دەست

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی ئەمریکا، بۆ گواستنەوەی ئەمریکییەکانی کابول پایتەختی ئەفغانستان بەشێوەیەکی پارێزراو زیادکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوری فڕۆکەخانەی حامید کارزای و گرتنە دەستی کۆنترۆڵی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەی راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دوایین رێوشوێنەکانی تایبەت بە گواستنەوەی ئەمریکییەکانی کابول-یان خستەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پێناو بەسەلامەتی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکا و ئەو ئەفغانستانیانەی کە پشتیوانی لە ئەمریکا دەکەن لە دەوری فڕۆکەخانەی حامید کارزای شاری کابول رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر.

لەم چوارچێوەیەشدا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لەژێر چاودێری نزیکەی شەش هەزار سەربازدا، پڕۆسەی گواستنەوەکە ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا کۆنترۆڵی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە دەگرێتە دەست.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە پڕۆسەی گواستنەوەکە لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و نزیکەی دوو هەزار هاووڵاتی ئەفغانستان کە پشتیوانییان لە ئەمریکا کردووە دەبرێنە دەرەوەی ئەفغانستان.

لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات لە لیدوانێکیدا بۆ کەناڵی CNN باسی لەوە کردوە کە لە شەوی یەکشەممەوە، کۆنترۆڵی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسایشی دەوری فڕۆکەخانەی حامید کارزای-یان گرتووەتە دەست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.