Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:31

ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق کرایە ئامانج.

کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور سەربە وەزارتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە کردەیەکی تێکدەرانە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-سەنتەر ئەربیل کە بەرھەمی کارەبای 400 کەی ڤییە لەنێوان گوندەکانی شیرناو و چەغماغە سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک کراوەتە ئامانج و لەڕێگەی تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراوەوە، تاوەرەی ژمارە 369 کەوتووەخوارەوە، ھەروەھا زیان بە تاوەری ژمارە 370 کەوتووە و ھاتووە:

"بەھۆی بە ئامانجکردنی ھێڵەکە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بچڕاوە."

لە راگەیەنراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیمەکانی چاککردنەوەی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگای کەرکووک، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان و بەگەرخستنەوەی ھێلی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-سەنتەر ئەربیل.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.