Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:31

بەهۆی ئەفغانستانەوە ترەمپ داوای دەست لەکارکێشانەوەی بایدن دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر کابول پایتەختی ئەفغانستاندا گرت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای کرد سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن دەست لەکار بکێشێتەوە.

ترەمپ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ''بایدن لەبەر ئەوەی رێگەیداوە بەوەی لە ئەفغانستان دەگوزەرێت، کاتی ئەوە هاتووە لە شەرمەزاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە''.

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بانگەوازەکەی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی جۆ بایدن، رایگەیاند ''ئەو نابێت شتێکی گرنگ بێت، چونکە بەشێوەیەکی شەرعی هەڵنەبژێردراوە''. هاوکات رەخنەی لە جۆ بایدن گرت لەبارەی بابەتەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتدا، کۆچی ناوخۆیی، ئابووریی و وزە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێش بانگەوازەکەی بۆ دەست لەکارکێشانەوەی جۆ بایدن، بەیاننامەیەکی بڵاوکردبووەوە و تیایدا رایگەیاندبوو ''ئەو ئەفسانەیەی جۆ بایدن لە ئەفغانستان کردی وەک یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی مێژووی ئەمریکا دەچێتە مێژووەوە''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.