مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاو ورێز
به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی حه‌فتاوپێنج ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن و ده‌ستپێكی ره‌وتی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌ركردایه‌تی پارتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كه‌ین.
ھیوادارین ئه‌م یاده ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ھه‌موو ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی له قازانجی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌مرۆی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
جارێكی تر پیرۆزه و سه‌ركه‌وتووبن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
16-8-2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.