Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:01

هەولێر.. تیمەکانی شارەوانی پرۆسەیەکی رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕەکانیان بەڕێوەبرد

کوردستان TV
100%


تیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان وێڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان، بە بەردەوامی پرۆسەكانی رێكخستنەوەی شەقام و بازاڕەكانیش بەڕێوە دەبەن، بۆ زیاتر جوانكردنی سیمای شار و ئاسانكاری هاووڵاتییان.
لەم چوارچێوەیەشدا تیمی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ ڕێکخستنەوەی شەقام و بازاڕەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە بەڕێوەبرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر شەقام و شوێنی گشتی كاری رێكخستنەوە و جوانكاریان بۆ كرا. 
بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاری هەولێر، شارەوانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات ئەم جۆرە پرۆسانە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكان بەردەوام دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.