ڕابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە -15-8-2021 تیمەکانی لەناو بردنی تەقەمەنی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لە دوو شوێنی جیا لە دەڤەری سیدەکان لە هەر یەک لە گوندەکانی "قەلێتان، دەرهۆڵ" زیاتر لە ( 42 ) مین و پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی کە مەترسیان بۆ هاووڵاتیان دروست کردبوو، دەست بەجێ چارەسەری پێویستیان بۆ کراو لەناوبران.
لەسنوری گوندو ئاوایيەکانی دەڤەری سیدەکان دەیان کێلگەی مین و پاشماوەی تەقەمەنیەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئێران -عیڕاق ھەن و ھێشتا مەترسین بۆ سەرژیانی خەلَک و گوند نیشینان و ساڵانەش لە ئەنجامی پێدا تەقینی مین و تەقەمەنیيە شاراوەکان چەندان قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.