وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢١/٨/١٥ وهزارهتی كشتوكاڵ نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجى کرد لەسەر صویا و پرۆتین، کە لەئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت.
ڕااشیگهیاندووه: بەنوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021 . دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی، لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدین نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێنین، کە بێگومان ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ئێمەیە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخەڵکی خۆمان بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.