Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:18

پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با به‌ تێچوونی نزیكه‌ی 3 ملیار دینار له‌ پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەی کڕین و دانانى دوو محاویلەی پاوەر KV 132/33/11 و MVA 40/50/63 لە هەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی بە بڕی (2.73.000.000) جێبەجێ دەکرێت. وێستگە کۆنەکانیشیان بۆ وێستگەی باشوور گواستراونەتەوە.
 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: پرۆژەکە لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتیی گشتىی کارەباى سلێمانى لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.