بەرێوەبهرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیر كردنی تاوانبارێكی راگەیاند كە لە ماوەی رابردوو بە ناوی ئاسایش و بە زەبری چەك مۆبایلی لە هاووڵاتیان ستاندووە.
مقەدەم هۆگر عزیز وتەبێژی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەندین سكاڵا لە لایەن هاووڵاتیانەوە تۆمار كرا سەبارەت بە لێستاندنی مۆبایل بە زەبری چەك، راستەوخۆ لێژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا لە لایەن بەرێوەبرایەتی پۆلیسی هەولێر و توانرا ناونیشانی تۆمەتبار بدۆرزرێتەوە و دەستگیر بكرێت .
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئێمە پێشبینی دەكەن ئەم تاوانبارە تاوانی زۆر زیاتری ئەنجام دابێت، هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەگەر هەر كەسێك سكاڵای لەسەر ئەم كەسە هەیە دەتوانێت بێتە لامان و سكالای یاسایی تۆمار بكات بۆ ئەوەی بە سزای یاسای خۆی بگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.