ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ـی8ـی2021 فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به یاوه‌ری شاندێك، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاریان كرد، به مه‌به‌ستی پرسین له هه‌واڵ و ته‌ندروستی كاك "حه‌مه‌زیاد سلیم سه‌یدۆك " كه به هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییان چه‌ند ڕۆژێكه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه، حه‌مه‌زیاد سه‌لیم سه‌یدۆك، كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی و هه‌میش كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشی شاری هه‌ولێره، هه‌ر یه‌كێك سه‌ردانی قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆی كردبێت له وێ ده‌بینرا، كه‌سێكی چاكه‌خوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆی پێویستی به هاوكاری بووه به‌ڵام به‌دڵ باشی خۆی هاوكاری خه‌ڵكی كردووه، له ساڵانی حه‌فتاكان گۆڵچی تیپی تۆپی پێی ته‌یراوه بووه و وێنه‌كانی له ڕۆژنامه‌كاندا وه‌ك مێژووی وه‌رزش له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیوای له‌شساغی و ته‌ندروستی باشی لۆ ده‌خوازین.
ئا- كامران
وه‌کو وه‌فایه‌ک که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی"حه‌مه زیاد سلیم سه‌یدۆک" به‌سه‌رکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.