له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته بەشـار کـیکـی ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسـیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند :
هه‌لبژاردن گرنگه‌و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه ، به بۆچوونی ئێمه دوا به دوای خۆپیشاندانی تشرین ، گۆرانكاری روویداوه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی عێراق نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌لبژێرێت ، هه‌لبژاردن بۆ ده‌وڵه‌ت و بۆ خودی هاووڵاتیش گرنگه .
هه‌ندێ هۆكاری ناوه‌خۆیی هه‌بوو كه ره‌وتی سه‌در ئه‌و بڕیاره بدات ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ، هه‌رچه‌ند ده‌لێن كه تاكتیكی سیاسییه . كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت ، چونكه هه‌ڵوێستیان باشتر بوو به‌رامبه‌ر به كورد به به‌راورد له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شیعه .
زۆربه‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه بڕیاریان داوه بكشێنه‌وه جگه له سه‌در هیچ نوێنه‌رایه‌تیان له په‌رله‌مان نییه ، به‌ڵام به رای ئێمه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت باشتره له‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌درێت . پێم وایه جارێكی دیكه هاووڵاتی عێراقی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه فه‌شه‌لی سیاسی‌یان هێناوه و زیاتر تایفه‌گه‌رین . سه‌باره‌ت به یاسای نوێی هه‌لبژاردن ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێیه سه‌باره‌ت به عێراق ، له تاقیكردنه‌وه‌كه دیارده‌بێت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا ، به‌ڵام ئه‌و یاسایه دیراسه‌ت كراوه و یوئێنیشی پشتیوانی لێ كردووه‌و په‌سه‌ندی كردووه .
سیسته‌می نوێی هه‌لبژاردن له عێراق ململانێكان له نێوان كاندیدان زیاتر ده‌كات . بێگومان هیچ حكومه‌تێك له عێراق دروست نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ر 3 پێكهاته‌كان به‌شداری كارا نه‌كه‌ن له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان . هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته بۆیه گرنگه تا وه‌كو كه‌سانی دیكه بێنه پێش ، چونكه زۆربه‌ی له ئه‌ندامانی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.