Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 12:17

وه‌زاره‌تی کاره‌با: بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا دەبێتە هۆی باشترکردن و کەمکردنەوەی سەرپێچی

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.

 وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 8 ى 8 ى 2021 ،  كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ، وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قۆناغی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەشنێک لە لایەن قاڕەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا.

 له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.