Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:42

له‌ھێرشێکی داعش کوژران و برینداربوونی دوو سەربازی عێراقی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی سوپای عێراق لە باکووری بەغدا، کوژران و برینداربوونی دوو سەربازی لێکەوتەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتم جابری راگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە ناوچەی نەباعی سەربە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.

نەقیب حاتم جابری باسی لەوەشکرد کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.

وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.