د.ماریا ڤان كیرخۆف، پسپۆڕی په‌تاكان لهڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه: زانایان و پسپۆڕان هه‌وڵی تێگه‌یشتنی باشتردهدهن له‌توانای خێرای گۆڕدراوی دێلتا بۆ بڵاوبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌و گۆڕدراوه به‌ئاسانی به‌خانه‌كانی له‌ش ده‌لكێت و به‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری سه‌رده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌وه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه.
پسپۆڕی په‌تاكان لهڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕوونیكرۆتهوه كه له‌ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له‌گۆڕانكاریی و پێده‌چێت گۆڕدراوی دیكه بێته‌ئاراوه و وا بكات تووشبوون سهختربكات ، هه‌ربۆیه گۆڕدراوی دێلتا دواهه‌مین نابێت و پابه‌ندبوون به‌رێكاره خۆپارێزییه‌كان و وه‌رگرتنی ڤاكسین بنه‌مای شكستهێنانه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د.ماریا ڤان كیرخۆف گوتیشی: ڤاكسینه‌كان ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێناوه دژی گۆڕدراوی دێلتا به‌تایبه‌ت له‌ڕووی نیشانه‌ی توند و گیان له‌ده‌ستدان و باشترین ڕێگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریتیه له‌گه‌مارۆدانی و رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م.
ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.