حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێزی سه‌ربازی له پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه ، له ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی گومرگی جێگیر ده‌كات.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: جێگیر كردنی ئه‌و هێزه ، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەیە کە لە دەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئەو هەنگاوە بە "سەرەتایەکی گرنگ" بۆ چاکسازی و سەروەریی و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی نێودەبات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.